هۆشیاری ئابوری وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌كوردستان
هۆشیاری ئابووری وه‌ك هه‌ر چه‌مكێكی تری ئابووری به‌لایه‌نێكی گرنگی بوژانه‌وه و گه‌شه‌كردنی بواری به‌رهه‌مهێنان داده‌نرێت، به‌رفراوانبوونی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه له‌چالاكیه ئابووریه‌كانی هه‌ر وڵاتێكدا ده‌ربازكردنیه‌تی له هه‌ر ته‌نگه‌ژه و داكه‌وته‌یه‌كی ئابووری، كه رووبه‌رووی وڵاته‌كه ده‌بێته‌وه، به‌رهه‌مهێنان به‌هه‌موو شێوه‌و بواره‌كانیه‌وه به‌بنچینه‌و ده‌سهاتی گرنگی چالاكیه ئابوریه‌كان داده‌نرێت،جائه‌مه له‌بواری كشتوكاڵی بێت، پیشه‌سازی، كانزاكاری یا بازرگانی بێت.
له‌گرنگترین پێكهێنه‌ره‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئابووری ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان و هێزی كار و سه‌رمایه و رێكخستن و گواستنه‌وه هاتۆچۆیه، ئه‌م هۆكارانه چالاكیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان رێك ده‌خه‌ن و بناغه ئابوریه‌كی سه‌قامگیر و به‌هێز داده‌رێژی له‌سه‌ر جه‌م وڵاتاندا، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم له‌یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌وانه بدوێم و به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر گرنگی ئابووری هه‌رێمی كوردستان .
ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان : سروشت گه‌لێك به‌خشش و دیارده‌ی گرنگی به‌مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر و له‌ناوچه جیاجیاكانی رووی زه‌وویدا بڵاوبونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بتوانی به‌پێی عه‌قڵیه‌تی زانستی سه‌رده‌م سودیان لێ وه‌ربگرێت و له‌به‌رژوه‌ندی خۆیان وه‌به‌ریان بهێنێت، كاكردنی بێ به‌رنامه‌و گوێ نه‌دان به‌چه‌مكی هۆشیاری ئابووری ده‌بێته هۆی به‌فیرۆدانی ده‌رامه‌ته ئابووریه‌كان و په‌راوێزكردنی مرۆڤایه‌تی له‌به‌ها ئابووریه‌كانی وه‌رێگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی مرۆڤ، كه پێوه‌ی به‌نده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت له‌م پێناوه‌دا پێویسته ئه‌و په‌ری توانا و شاره‌زایی و هۆكار و كه‌ره‌سته نوێیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام برشتێكی پر به‌های ئابووری مسوگه‌ر بگه‌ین له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌شێكی كه‌م له‌ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان.
ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان بۆ ئه‌وه نه‌خولقاون كه به‌یه‌كجاره‌كی له‌یه‌ك كاتدا وه‌به‌ر بهێنرێن، به‌ڵكو پێویسته به‌پێی خواست و بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه وه‌به‌ربهێنری و به‌شێكی زۆریشیان وه‌كو یه‌ده‌گ هه‌ڵبگیرێن و حیسابیان بۆ بكه‌ین، ئه‌مانه‌ش له‌رووی شوێن و بڵاوبونه‌وه‌یان جیاوازیان هه‌یه، هه‌یان له هه‌موو جێگایه‌كدا هه‌ن وه‌كو هه‌وا و خاك وتیشكی خۆر، هه‌شن له‌زۆر شوێن هه‌ن، وه‌كو زه‌وی به‌پیت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و كانزایییه‌كان، هه‌نده‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاوی كانزایی،هی واش هه‌ن كه‌له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن هه‌ن، وه‌ك زێر له‌باشووری ئه‌فریقیا، وه نیكل له‌وڵاتی كه‌نه‌دا......هتد.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافی و درێژبوونه‌وه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیادا، وای كردووه كه بێ به‌ش نه‌بێت له گرنگترین ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان، هه‌ر له‌به‌ر به‌رزی و نزمی جۆراوجۆر خاكی به‌پیت و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار ، هه‌رێمی ئاو‌و هه‌واوی جیاواز و بوونی رووه‌كی سروشتی و ئاژه‌ڵی كێوی جۆره‌ها كانزایی پر بایه‌خی ئابووری ، وه‌كو نه‌وت گازی سروشتی ئاسن و نیكل و مس و مه‌رمه‌ر كه‌له‌ژێر خاكی كوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نده‌یی و سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی رژێمه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی عێراقدا هه‌میشه هه‌رێمی كوردستانیان په‌راوێز خستووه، ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانی و به‌تایبه‌ت نه‌وت به‌شێوازێكی زانستی و ئابووورییانه له‌خزمه‌تی بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كار نه‌هێنراوه، به‌ڵام له‌دوای راپه‌رینه‌وه ورده ورده هه‌نگاو نراوه تاوه‌كو ئه‌مرۆ، كه هه‌وڵده‌دری زیاتر سوود له‌شێواز و كه‌ره‌سته‌كانی سه‌رده‌م وه‌ربگیرێن له‌وه‌به‌رهێنانی ته‌واوی چالاكیه ئابووریه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له‌بزاوت و ده‌رامه‌ت سروشتیه‌كانمان وه‌ربگرین و له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌ریان بهێنین، هه‌وڵبده‌ین له‌هه‌موو بوارێكدا سوودیان لێوه‌ربگرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێداویتسیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و بتوانین له‌داهاتوودا سیاسه‌تی (پشت به‌خۆبه‌ستن) په‌یره‌و بكه‌ین.
ده‌ستی ئیشكه‌ر: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاماده‌كراوی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه مرۆڤ ناتوانی راسته‌وخۆ سوودیان لێوه‌ربگرێت، بۆیه پێویستیان به گۆرین و چاكسازی هه‌یه، تا بكرێنه كاڵایه‌كی گونجاو به‌رهه‌مهێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ئابووریان هه‌بیت ، پێویستیان به‌ووزه‌و مه‌یدانی چالاكیه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاو‌و ده‌رامه‌ته خۆرسكه‌كان وه‌به‌ربهێنرین پێوه‌یسته كارامه‌یی و ووشیاری و تایبه‌تمه‌ندێتی بخرێته گه‌ر له‌مه‌یدانی وه‌به‌رهێناندا .
له‌چاخه ناوه‌راسته‌كاندا به‌رهه‌مهێنانی شمه‌ك و كاڵاكان ده‌بوونه ئه‌ركی پیشه‌یی كه‌سێك، ده‌بوایه پیشه‌كار به‌ته‌نیایی به‌شداری له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا بكات، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێستادا به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و بره‌وبوونی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ئابووریدا وای كردووه كه زیاتر په‌نا بۆ لێزانی و لێهاتووویی و كاری هونه‌ری ببرێت له‌نێو پرۆژه‌و دامه‌زراوه ئابووریه به‌رهه‌مهێنه‌كاندا، له‌م رووه‌شه‌وه كار دابه‌شكردن فاكته‌رێكی تره له‌به‌رده‌م زیادبوونی به‌رهه‌م و باشبوونی جۆره‌كه‌یدا، بواری به‌رهه‌مهێنانی ئابووی رته‌نها په‌یوه‌ست نیه به‌ژماره‌و قه‌واره‌ی ده‌ستی كاره‌وه، به‌ڵكو زیاتر كارامه‌یی و لێزانی و هونه‌ری مرۆڤه‌وه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه ده‌بینین ژماره‌ی دانیشتوانی به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1987 خۆی داوه له‌نزیكه‌ی (3,535,415) كه‌س، له‌بواری چالاكی پیشه‌سازیدابه‌رێژه‌ی (6,4%) به‌شداریان كردووه له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1977 به‌رێژه‌ی (6,7%) كه‌س به‌شداری له‌كه‌رتی پیشه‌سازیدا كردوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌خات كه توانا مرۆییه‌كان وه‌به‌رنه‌هێنراون، ئه‌گه‌ر ئاورێك له ئێستای هه‌رێمی كوردستان و چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر بده‌ینه‌وه،له‌بواری ئابووریدا ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم زۆر زیادی كردووه‌و وه چینی گه‌نج رێژه‌یه‌كی زۆر له‌مه پێك ده‌هێنی، و ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت له‌بواری بو ژانه‌وه و وه‌به‌رهێنانی ئابووری كوردستاندا، به‌ڵام هه‌تاكو ئێستا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست و به‌شێوازێكی ئابووریانه سوودیان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌زه‌قكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بی كاری و بی به‌رهه‌می له‌هه‌رێمدا، بۆیه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه هه‌وڵ بده‌ین زیاتر سوود له‌توانا و شاره‌زایی گه‌نجی كورد وه‌ربگیری له‌بواری بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئابووری كوردستاندا بخرێته گه‌ر نه‌وه‌كو په‌نا بۆ كرێكاری بیانی ببه‌ین له‌خزمه‌ت كردن و بوژانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا، چونكه ئه‌م كاره له‌چه‌ندین لاوه زیان به‌ئه‌زموون و ئابووری وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌ینێت.
سه‌رمایه : ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنانیان به‌هۆی هێزی مرۆییه‌وه جۆره‌ها كه‌ره‌سته‌ی ئاماده‌كراوی به‌رهه‌مهێنانمان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌پێناوی دابینكردنی ئامێر و كه‌ره‌سته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و راكێشانی رێگا و بانی گواستنه‌وه‌و دامه‌زراندنی پرۆژه ئابوریه‌كان و گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كان پێویستمان به‌به‌های نه‌ختینه‌یی (سه‌رمایه) هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بخرێته گه‌ر، كه‌واته سه‌رمایه به‌های ئه‌و شمه‌كانه‌یه كه دروستكراون، یا ئه‌و به‌شه سامانه كۆكراوه‌یه كه رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌بواری به‌رهه‌مهێناندا، سه‌رچاوه‌كانی دارایی دوو لایه‌ن ده‌گرێته‌وه :
ڕ – پاره ته‌رخانراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌مه‌زرا و و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه‌ش ئه‌و پاره نه‌ختینه‌یه كه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی ئابووری دیار ده‌كرێت، له‌كاتی ته‌رخانكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌ك له‌كه‌رته ئابووریه‌كان، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی تری عێراق بكه‌ین له‌ساڵانی به‌ر له‌راپه‌رین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پاره ته‌رخانكراوه‌ی هه‌رێم بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان زۆر كه‌متره بووه له‌به‌شه‌كانی تر، سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌عێراقدا بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان خه‌رج كراون له‌نێوان (0,5%) له‌ساڵی (1970) وه‌له (33%) له‌ساڵی (1980) بووه، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی ده‌رده‌خات له‌گه‌ڵ توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێته له‌م بواره‌دا ده‌بنین بوودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بارودۆخی ئێستادا به‌هۆی زۆری مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت و خه‌رجیه‌كانی له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا، حكومه‌ت ناتوانێت پلان و پرۆژه‌ی گه‌وره دابرێژێت، و بواری وه‌به‌رهێنان گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
ب- خستنه‌گه‌ری بواری وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له رێگه ی هاندان و پشتگیریكردنی حكومه‌ت بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان، بۆ به‌شداریكردن له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌كو پێویست كه‌رتی تایبه‌ت به‌كاره‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌ساوه‌و زه‌مینه خۆشنه‌كراوه له‌به‌رده‌م بوژانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانی، كاركردنیش له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵێكه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ كاری.
رێكخستن : هه‌مو كار‌و پرۆژه‌یه‌ك گه‌وره‌و بچوك، پێویستی به‌كرداری رێكخستن و كار دابه‌شكردن هه‌یه، كه ئه‌ركی كارگێری و پسپۆری تیادا به‌رچاو ده‌كرێت جا ئه‌مه له‌هه‌ر بوارێكی كشتوكاڵی، پیشه‌سازی ، بازرگانی یا راژه‌یی بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌بنه رێكخه‌ر له پرۆژه ئابووریه‌كاندا پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی وه‌ك لێهاتوویی و شاره‌زایی و هونه‌ری و ئیداری و دڵسۆزیان تێدا بێت له‌به‌رهه‌مهێناندا.
سه‌رپه‌رشتیكردن و كار دابه‌شكردن له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئابووریدا ته‌كانێكی به‌هێزه بۆ زیادبوونی به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌هه‌ر لایه‌نێكی ئابووریدا به‌م شێوه‌یه كار بكه‌ین و هه‌ر كه‌سێك به‌پێی شاره‌زایی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ئه‌رك و كاری پێ بسپێردریبَت، بۆ ئه‌وی بواری بوژانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی ئابووری به‌ره‌و پێش بچی .

ئابوری ناسانی ئێران كه‌رتی ئابوری هه‌رێم به زیندو ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م
به‌هۆی ئه‌و هێمنی و ئارامییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بازرگانان و پیاوانی خاوه‌نكاری وڵاتی ئێران، ئاماژه به زیندویه‌تی بواری ئابوری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه ساڵ له‌دوای ساڵ گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له هه‌مانكاتدا ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ره‌خساندنی ئه‌و زه‌مینه له‌باری كه بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكان ره‌خساندویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ، ئه‌مه دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه هات كه له شاری هه‌ولێر بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی وڵاتی ئێران كرایه‌وه، به‌شداربوونی پیشانگاكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و گه‌شه سه‌ندنانه‌ی كه له‌بواره‌جیاجاكان له هه‌رێمی كوردستاندا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌دیهاتوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌رتی ئابوری و بازرگانی رۆڵێكی گرنگیان بینیوه بۆ سه‌رخستنی كاری وه‌به‌رهێنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئێمه‌ی بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان جێگای تێڕامان كه له عیراقێكی پڕله كێشه‌وگرفتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران ره‌خساندوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان له‌ڕێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌كانیانه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیاندا شاره‌زایانی بواری ئابوری وڵاتی ئێران ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه كه‌رتی ئابوری هه‌رێم پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه ده‌توانین كاری خۆمان ئه‌نجامبده‌ین و كاڵاوكه‌لوپه‌لی كۆمپانیاكان بخه‌ینه بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی باشتركردنی لایه‌نی ئابوری و بازرگانی نێوان هه‌ردوولامان.
ئاغای مه‌هدی پور وه‌ك خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بواری كه‌رسته‌ی بیناسازی هه‌رێمی كوردستانی به شوێنێكی گرنگی ناوچه‌كه‌ی دایه قه‌ڵه‌م و وتی: ساڵ له‌دوای ساڵ كه‌رتی ئابوری هه‌رێم زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت كه ساڵی رابردوو كاتێك سه‌ردانی كوردستان‌مان كرد به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین زۆر جیاوازه، دڵنیاشم جیاوازتریش ده‌بێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د مه‌هاباتی بازرگان وه‌ك شاره‌زاییه‌كی بواری ئابوری وڵاتی ئێران له‌وباره‌یه‌وه وتی: خۆشحاڵین كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشچووه، هیواخوازین كاری هاوبه‌شی نێوانمان زیاتر به‌ره‌و پێش بڕوات بۆ بازرگانان وپیشه‌وه‌رانی هه‌ردوولا، بۆیه من وای بۆ ده‌چم كه حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی رۆڵی گرنگ بگێڕێت له‌سه‌رخستنی كاری بازرگانی، چونكه وڵاتی ئێران دوای 20 ساڵ له‌كاری به‌رده‌وام و بوونی پاشكۆیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆر ئێستای لێده‌بینن بۆیه ئێمه هه‌موومان له ئێران به‌چاوێكی پر ئۆمێده‌وه ده‌ڕوانینه كاری بازرگانی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كه بازاڕێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی وڵاتانه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری و هاتنه ناو كاری كۆمپانیاكانی خۆماڵیتان.
ئه‌حمه‌د مه‌هاباتی بازرگان وتیشی: بۆیه ده‌ڵێین پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دونیا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و جموجۆڵه بازرگانی و ئابورییه زیندوه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی باشتركردنی كه‌رتی ئابوری و هێنانی گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان بۆ ناوهه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان، كاری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردن ئه‌نجامبده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی به‌رفراوان بوونی بواری ئابوری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی وڵاتانی دونیا‌و به‌هێزكردنی سه‌نگ و قورساییان و په‌یڕه‌وكردنی میكانیزمی به گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكان كه له‌و رێگه‌یه‌وه ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، بوژاندنه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.

ئابوری‌ناسان: ته‌رخانكردنی 200 ملیار دینار بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون جێی بایه‌خه
له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2011 دا، بڕی 200 ملیار دیناری تر ته‌رخانكراوه بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون، بۆئه‌وه‌ی دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، هاوڵاتیان سودمه‌ندبن لێی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی زیاتر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی رابردوو، حكومه‌تی هه‌رێم توانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بودجه بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان سوودمه‌ندبن له پاره‌ی ئه‌و سندوقه.
شاره‌زایانی بواری ئابوری، پێیانوایه كه ته‌رخانكردنی بڕی (200) ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له كوردستاندا، هه‌نگاوێكی یه‌كجار دڵخۆشكه‌رو بوێرانه‌یه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نیشته‌جێبوون له‌م هه‌رێمه‌دا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی خه‌ڵكه، له خه‌می كێشه‌كانیاندایه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، به پلانی زانستییانه له هه‌وڵدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێكی دانیشتووی شار‌و ناوچه‌كانی هه‌رێم ببێته خاوه‌نی خانووی خۆی.
هاوڵاتیانی خۆشحاڵ كردووه
هاووڵاتی نه‌جمه‌دین سه‌ڵاح عه‌لی، ته‌مه‌نی 28 ساڵانه، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، باوكی سی منداڵه، له خانووی كرێدا نیشته‌جێیه، وتی: له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا به‌رده‌وام ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌م كه له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێنشینی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌درێن، هه‌رچه‌نده له ساڵانی رابردوودا كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ ده‌رچوون بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خانوویان نیه، به‌ڵام ته‌رخانكردنی بڕی (200) ملیار دینار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نیشته‌جێبوون، گه‌وره‌ترین هه‌نگاو بوو له‌و رووه‌وه، ده‌كرێت ناوی بنێین (دایكی هه‌نگاوه‌كان).
ئه‌و هاووڵاتیه وتیشی: هیوادارم بازرگانان ئه‌م بڕیاره وه‌ك ده‌رفه‌تێك نه‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی خۆیان، نه‌یكه‌نه هه‌لێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له كوردستاندا، ئه‌وانیش به گیانێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، هاوكارو پاڵپشتی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پلانه زانستییه كه پلانی نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه له شار‌و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا.
حكومه‌ت گرنگیی به كرێنشینان ده‌دات
ئابوریناس سه‌عید شوكروڵڵا سه‌لیم ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: كرێنشینان به‌شێكی گرنگ و به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێكدێنن، هه‌ربۆیه‌شه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زیاتر به‌و چینه هه‌ژا و كه‌مده‌رامه‌ته ده‌دات، ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌باریان بۆ بڕه‌خسێنێت تاكو بتوانن ئه‌وانیش ببنه خاوه‌نی خانووی خۆیان، له‌و كێشه‌و گیروگرفتانه رزگاریان بێت كه له‌ئێستادا روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
وتیشی: تائێستا چ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی دراوسێ وه، هه‌نگاوی ئاوها بوێرانه نه‌نراوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تدا، بۆیه پێویسته به چاوێكی پڕ بایه‌خه‌وه لێی بڕوانین.
به بڕوای ئه‌و ئابووریناسه، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زراوه، بڕیارێكی ئاوها كاریگه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كورد ده‌رنه‌چووه، گومانی تێدا نیه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی له‌وجۆره، ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی نیشته‌جێبووندا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خانوویان نیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به دانپیانانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كرێنشینانی كوردستان، ژماره‌ی كرێنشینانی هه‌رێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دروستكردنی چه‌ندان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ و پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌یه له كوردستاندا، پێشبینیش ده‌كرێت، به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كرێنشینان له‌ساڵانی داهاتوودا به‌ره‌و دابه‌زینی زیاتر بچێت.
هه‌نگاوێكی زانستییانه‌یه
ئابووریناس ئیسماعیل ته‌ها، باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه گرنگ و بوێرانه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه خستیه‌ڕوو چینی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینانی شار‌و شارۆچكه‌كان و ته‌نانه‌ت گونده‌كانی كوردستانیشی خۆشحاڵ كرد، راگه‌یاندنی پلانی پێنج ساڵه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێكردن بوو له‌م هه‌رێمه‌دا كه به‌پێی ئه‌و پلانه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌كی فراوان داده‌نێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی نیشته‌جێبوون له لادێكان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵینه‌وه و زانیاری له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه، پلان داده‌ڕێژین بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له لادێكان، ئه‌ویش له‌پێناو بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یاندا.
ئه‌و ئابووریناسه وتیشی: هه‌رچه‌نده له‌ساڵی رابردووه‌وه، حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی گه‌ڵاڵه كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، كه بریتیه له دروستكردنی یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌موو شاره‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌غدا ناكات، به‌ڵكو بێ دواكه‌وتن ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، هه‌ركاتێكیش ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌غدا جێبه‌جێكرا، هه‌رێم چاو به به‌رنامه‌و پلانه‌كانی خۆیدا ده‌خشێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ پلانه‌كه‌ی خۆیدا رێكی ده‌خات.
به‌دواداچوون بۆ كاری كۆمپانیاكان گرنگه

paris club یانه ى پاریس
بریتی یه له كۆ مه له یه كى ناره سمی (هه میشه ى) له ده وله ته قه رزداره كا نه وه به رجه سته ده كریت, گه ر به شێوه یه كى تیۆریش بیت هه و لده دات چاره سه ری گونجا وپربه پێست بۆئه وكێشانه ى كه روبه روی ده وله ته قه رزداره كا نه وه بۆدانه وه ى قه رزه كانى ده بێته وه بدۆزێته وه ,یه كه م كۆنگره ى خۆی له سالى 1956 به ست كاتێك وڵاتى ئه رجنتین رازی بوو كۆبوونه وه ده رباره ى هه موو قه رزه كانی له پاریس ببه ستێت, هه تا ئێستا مێژوویه كى دیاری كراوی نی یه كه كه ى یانه ى پاریس دامه زراوه.ژماره ى ئه ندامه كانى ده گاته 19 ئه ندامی هه میشه ى كه ئه مانه ن؛ نه مسا استرالیا بلجیكا كندا دانمارك فنلندا فر‌نسا المانیا ایرلندا ایتالیا یابان هۆلندا نرویج روسیا اسپانیا سوید سویسرا بریتانیا وه ولایه ته یه كگرتوه كانى امریكا.ژماره ى ده وله ته قه رزداره كان زۆرن وه ده وله ته كان له هه ر یه ك له افریقیا اسیا اوروپا امریكای باكور ده بینریت...............به شی یه كه م.
وه‌رگێرانی له عه ره‌بیه وه بۆکوردی:قوتابی ده وران ره حمان
سه رچاوه: العلا قات الاقتصادیه الدولیه
[email protected]

بەتایبەتكردن -الخصخصة(Privatization)
بەتایبەتكردن (Privatization) پەیوەستە بە بوونی میكانیزمی گونجاوەوە بۆ خستنەگەڕی سەرمایە و سەرچاوە لەو بوارانەدا، كە لەدەرئەنجامدا قازانجی لێدەكەوێتەوە. یەكێكی دیكە لەئایدیاكان بریتییە لەوەی ئەگەر پیشەسازی لەلایەن كارمەندە حكومیەكانەوە بەڕێوەببدردێت، ئەوا هیچ پاڵنەرێكیان نابێت بۆ برەوپێدانی، لەبەر ئەوەی ئەو كارمەندانە هەرچۆنێك بێت مووچەی خۆیان وەردەگرن، كەواتە ئەمە دەبێتە هۆی خنكاندنی داهێنان و تازەگەری، لەهەمان كاتدا دەبێت سەیری لایەنە مرۆییەكەی ئەم پرۆسەیە بكەین. بەتایبەتكردن بریتییە لەكردنە دەرەوەی حكومەت لەپرۆسەی بەرهەمهێنان و خاوەندارێتی. كەواتە ئەمە هۆكاری ئەوەیە وڵاتە تازەگەشەكردووەكان بەدەست هەمان ئەو كێشانەوە دەناڵێنن كە وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت بەدەستیەوە گرفتاربوون، كە سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانی وەك پێویست سەرچاوە و سەرمایە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەكاربهێنن، ئەوا گەندەڵیش لەئارادابوو، ئێمە دەزانین گەندەڵی زۆر بەربڵاو بوو لەوڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت و لەهەمان كاتدا گەندەڵی لەوڵاتە تازە گەشەكردووەكانیشدا تەشەنەی كردووە. كەواتە بەتایبەتكردن چەند شتێكت پێدەبەخشێت، یەكەم پێت دەڵێت لەچ بوارێكدا وەبەرهێنان بكەیت، دووەم پاڵنەری ئەوەت دەداتێ كە برەو بە كارەكەت بدەیت و سێیەم دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گەندەڵی))..........پرۆفیسۆر عەتیات ئۆت
مایكل هادسۆن : سەركەوتنی پرۆسەی پەرەپێدان لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەنی ئابووریەكی تێكەڵ بوون، نەك بەتایبەتكردن
ئەگەر قۆناغی ئینیقالی بەرەو دیموكراتی لەسەر ئاستی سیاسیی خۆی لەدیاردەی فرەلایەنی سیاسیی و هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری و هەڵبژاردنی ئازاد خۆی ببینێتەوە، ئەوا لەسەر ئاستی گواستنەوە لەئابووری دەوڵەتەوە بۆ ئابووری بازاڕ دەست پێدەكات، ئەمە بەو مانایەی دەوڵەت چیدیكە خاوەنی هەموو سەرچاوەیەكی ئابووری نەبێت بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی تەخشان و پەخشان بە داهاتی وڵات بكات، یان سوپا و چەك و جبەخانەی گەورەی پێ دروست بكات، پێش جەنگی جیهانی دووەم دەوڵەتان بەشێكی زۆری داهاتی وڵاتەكەیان بۆ ئاشتی و رەتكردنەوەی دوژمنداری دەوڵەتانی دیكە تەرخانكردبوو، هەر بۆیە كاتێك شەڕیش هێندەی دیكە ژێرخانی هەموو وڵاتانی كاولكرد، ئەوا لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕەوە زۆربەی دەوڵەتانی رۆژئاوا كە هەموویان دەوڵەتی دوای شەڕ و كاولكاری بوون، لەپێناوی ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا ژێرخانی ئابووری وڵاتەكانیان بونیاد بنێنەوە، كەوتنە بەكارهێنانی شێوازی بەتایبەتكردن، هەربۆیە بەتایبەتكردن روانگەی ئابووری و سیاسیشی هەیە، لەروانگەی ئابوورییەوە، پرۆسە بەتایبەتكردن ئامانجی ئەوەیە كە هەموو سەرچاوە مرۆیی و سروشتییەكان بەتوانایەكی بەرز بخاتە گەڕ، ئەمەش بەرێگەی بازاڕی ئازاد و رێگرتن لەدەستێوەردانی دەوڵەت بێجگە لەحاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت، هەروەها هەموو هەوڵێك دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بازاڕ سەقامگیر بێت و لەهەڵكشان و داكشانی لەناكاو بەدوور بێت، روانگە سیاسییەكەشی بریتییە لەبچووك ردنەوەی رۆڵی دەوڵەت، بە ئاستێك كە تەنیا بوارە بنەڕەتییەكان بگرێتەوە وەك بوارەكانی بەرگری و ئاسایش و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان، هەربۆیە بەتایبەتكردن ئەو جوغزە تەسكە تێدەپەڕێنێت كە تەنیا بریتی بێت لەفرۆشتنی سەهم و یان گواستنەوەی موڵكداریەتی.
بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر پێناسەی بەتایبەتكردن وەك پرۆسەیەك كە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لەقۆناغی ئینتقالیدا پەنای بۆ دەبەن، پرسیارمان لەپرۆفیسۆر عەتیات ئەوت ئوستادی ئابووری و تۆژەری باڵا لەسەنتەری سیاسەتی ئابووری لەزانكۆی كلارك كرد، بەڕێزی لەوەڵامدا بەمجۆرە باسی لەپرۆسەی بە تایبەت كردن و وتی: (لەڕاستیدا من كتێبێكم هەیە دەربارەی بەتایبەتكردن، هەروەها ئەم پرسە زیاتر لەدوای ڕووخانی یەكێتی سۆڤیەتەوە زیاتر باسی لێوەكرا، كە حكومەتی ئەو وڵاتانەی پێشتر لەژێر نفوزی یەكێتی سۆڤیەتدا بوون نەیانتوانی سەرچاوەكان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی تەرخان بكەن، بەڵكو بەشێكی گەورەی میزانیەكەیان بۆ برەودان بە بواری سەربازی و چەكداری بەكارهێنا. لەئەنجامدا ئابووری وڵاتەكە دووچاری كەساد هات و نەیانتوانی لێكۆڵینەوە بكەن لەبارەی ئەوەی دەبێت پەرە بە چ پیشەسازییەك بدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر كەسێك یان كۆمپانیایەكت هەبێت پاڵنەری بەدەستهێنانی قازانجی هەبێت، ئەوا دەتوانن ئەوە یەكلابكەنەوە كە دەبێت لەچ بوارێكدا سەرچاوەكانیان بخەنەگەڕ و لەچ بوارێكێشدا ئەم كارە نەكەن. كەواتە بەتایبەتكردن پەیوەستە بە بوونی میكانیزمی گونجاوەوە بۆ خستنەگەڕی سەرمایە و سەرچاوە لەو بوارانەدا كە لەدەرئەنجامدا قازانجی لێدەكەوێتەوە. یەكێكی دیكە لەئایدیاكان بریتییە لەوەی ئەگەر پیشەسازی لەلایەن كارمەندە حكومیەكانەوە بەڕێوەببدردێت، ئەوا هیچ پاڵنەرێكیان نابێت بۆ برەوپێدانی، لەبەر ئەوەی ئەو كارمەندانە هەرچۆنێك بێت مووچەی خۆیان وەردەگرن، كەواتە ئەمە دەبێتەهۆی خنكاندنی داهێنانكاری و تازەگەری، كەواتە لەهەمان كاتدا دەبێت سەیری لایەنە مرۆییەكەی ئەم پرۆسەیە بكەین. بەتایبەتكردن بریتییە لەكردنە دەرەوەی حكومەت لەپرۆسەی بەرهەمهێنان و خاوەندارێتی، كەواتە ئەمە هۆكاری ئەوەیە وڵاتە تازەگەشەكردووەكان بە دەست هەمان ئەو كێشانەوە دەناڵێنن كە وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت بەدەستیەوە گرفتاربوون، كە سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانی وەك پێویست سەرچاوە و سەرمایە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەكاربهێنن، ئەوا گەندەڵیش لەئارادابوو، ئێمە دەزانین گەندەڵی زۆر بەربڵاو بوو لەوڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت و لەهەمان كاتدا گەندەڵی لەوڵاتە تازە گەشەكردووەكانیشدا تەشەنەی كردووە. كەواتە بەتایبەتكردن چەند شتێكت پێدەبەخشێت، یەكەم پێت دەڵێت لەچ بوارێكدا وەبەرهێنان بكەیت، دووەم پاڵنەری ئەوەت دەداتێ كە برەو بە كارەكەت بدەیت و سێیەم دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی گەندەڵی، بەڵام ئەم پرۆسەیە لەسەرەتادا وەك شۆكێك وایە، وێرانكاری لێدەكەوێتەوە، لەمیسردا كاتێك ئیسڵاحی زەوی و زار كرا، ئەم دەرئەنجامەمان بینی، ڕەنگە ئەمە لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە بگۆڕێت، بەڵام تێپەڕاندنی قۆناغی یەكەم كاتی دەوێت، هەروەك پێشتر ئاماژەم پێكرد كێشە و گرفت لەقۆناغی سەرەتای ئەم پرۆسەیەدا دروست دەبێت و دەبێت خۆمانی لەگەڵدا بگونجێنین، بەڵام ئەگەر وڵاتەكە خاوەنی هێزێكی كاری بەتوانا و ڕۆشنبیر بێت، ئەوا دەتوانێت بە خێرایی قەرەبووی ئەو خەسارەتانە بكاتەوە، كەواتە هەرچۆنێك بێت، دەبێت ئەو ڕاستیەمان لەبەرچاوبێت كە لەسەرەتای ئەم پرۆسەیەوە خەسارەت ڕوودەدات)).
پرۆفیسۆر عەتیات كە وەك كەسێكی رۆژهەڵاتی میسری ئاگاداری زیاتر چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیە لەوڵاتێكی وەك میسر یان رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا، بۆیە دیسان پرسیارمان لێكردەوە ئایا تاچەند بواری ئەوە هەیە ئەم پرۆسەیە لەوڵاتانی تازە پێگەیشتووش سەركەوتن بەدەست بهێنێت؟ لەوەڵامی ئەم پرسیارەشدا خاتوو عەتیات بە گوڵانی راگەیاند: (ئەگەر ئێمە باس لەئەزموونی وڵاتی میسر بكەین، ئەوا دەبینین لەم وڵاتەدا پیشەسازیگەلێك هەبوون كە قازانجیان هەبوو، بەڵام لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتدا بوون، ئێمە دەزانین حكومەت ناتوانێت وەك بازاڕ ڕەفتار بكات و سەرچاوەكان بە ئاڕاستەیەك بخاتەگەڕ كە پێویستە. دواتر كە بڕیاری بەتایبەتكردن درا، حكومەت ئەم كەرتانەی فرۆشتەوە، بەڵام لەسەرەتادا گەندەڵیەكی یەكجار زۆر ڕوویدا، لەبەر ئەوەی بەرپرسە باڵاكان، یاخود بەڕێوەبەری ئەو كەرتانە بەشێكی زۆری ئەو سەرچاوانەیان دزی، بەڵام دواتر ئەم پرۆسەیە هەنگاوی باشتر دەنێت، لەبەر ئەوەی پاڵنەری قازانجكردن لەئارادا دەبێت، كەواتە لەسەرەتادا ڕەنگە خەسارەتێكی زۆر و گەندەڵیەكی زۆر ڕووبدات، بەڵام ئەگەر توانرا ئەم كۆسپە تێپەڕێنرێت، ئەوا سەرچاوەكان بەباشی بەگەڕ دەخرێن و ئەو كاتەش دەرئەنجامەكە بریتی دەبێت لەدروستبوونی هەلی كار و باشتر سوودوەرگرتن لەسەرچاوەكان. كەواتە دەبێت خۆت لەگەڵ ئەو گەندەڵی و كێشانەدا بگونجێنیت كە لەسەرەتای پرۆسەی بەتایبەتكردندا ڕوودەدات، سەبارەت بە دەوڵەتانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپاش، دەتوانین ئاماژە بە سەركەوتنی كۆماری چیك بكەین لەم پرۆسەیەدا، بەڵام هەروەك پێشتر ئاماژەم پێكردلەسەرەتادا گرفت و خەسارەت ڕوودەدات، بەڵام هەروەك پێشتر باسم كرد ئەگەر هێزێكی كاری ڕۆشنگەرت هەبوو كە ئاستێكی پەروەردەی باشیان هەبێت، ئەوا سەركەوتوو دەبێت، كە ئەم چینە لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دووردا بەدی كرا و ئێستاش چین ئەزموونێكی سەركەوتوو پێشكەش دەكات لەم ڕووەوە. لەم پرۆسەیەدا دوو شت زۆر گرنگن، یەكەمیان ئەوەیە بڕیاری ئەوە بدەیت چ بوارێكی پیشەسازی بە تایبەت دەكەیت، چونكە ئەگەر لەم ڕووەوە بڕیاری هەڵە بدەیت، ئەوا تەواوی پرۆسەكە لەناو دەبەیت، كەواتە دەبێت لەسەرەتادا ستراتیجیەتێك بۆ بەتایبەتكردن دابڕێژیت. دووەمیان هێزێكی كاری خاوەن توانا و پەروەردەی ئاست بەرزت پێویستە)).
ئەوەی پرۆفیسۆر عەتیات ئاماژەی پێكرد هەندێك هۆشداری بوو لەسەر چۆنیەتی پیادەكردنی ئەم پرۆسە گرنگە، بەڵام پرۆفیسۆر مایكل هادسۆن كە ئوستادی ئابوورییە لەزانكۆی ئابووری سەرۆكی سەنتەری (ISLTE) بۆ دیراساتی رەهەندە ئابوورییە دوورمەوداكان، بۆچوونێكی دیكەی سەبارەت بە پرۆسەی بەتایبەتكردن هەیە و لەلێدوانێكی تایبەتی بۆ گوڵان بەمجۆرە رای خۆی خستەڕوو و وتی: (هەندێ لەوڵاتان ناچار دەكرێن پەنا بۆ بەتایبەتكردن ببەن، ئەویش یان لەئەنجامی داگیركردنی وڵاتەكەوە، یان ڕووخانی ڕژێمی وڵاتەكە، یاخود فشاری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یان بەهۆی فشاری داراییەوە لەسەر ئەو حكومەتەی كە قەرزێكی زۆری لەئەستۆیە، بەتایبەتكردن تێچووی ژیان و گوزەران بەرز دەكاتەوە، بەتایبەتكردن تێچووی خزمەتگوزارییەكان بەزر دەكاتەوە، لەبەر ئەوە ئەمە ڕێگەیەكی تێكدەرانەیە. هەر بۆیە من پێموایە دەبێت وڵاتان بەرهەڵستی لە بەتایبەتكردن بكەن، لەبەر ئەوەی یەكێك لەئامانجەكانی بریتییە لەگۆڕینی ئاڕاستەی كاركردن لەیەكێتیەكانی كارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان، بۆ دووبارە بنیادنانەوەی خزمەتگوزارییەكانی كار، ئەویش بەوەی كە نرخ و تێچووی خزمەتگوزاریە گشتییەكان بە ڕاددەیەكی زۆر بەرز بكرێتەوە. لەبەر ئەوەی پێشتر حكومەت هاوكاری و یارمەتییەكی زۆری پێشكەش دەكرد بۆ دابینكردنی ئەو خزمەتگوزاریانە. بەتایبەتكردن لەوڵاتانی دیكەدا دەقا و دەق پێچەوانەی ئەو شێوازەیە كە بەهۆیەوە ئەمریكا دەوڵەمەندبووە، دەوڵەمەندی ئەمریكا بەهۆی بەتایبەتكردنی سەرچاوە سروشتییەكانی وڵاتەكەوە نەبوو، بەڵكو لەبەر ئەوە بوو كە لەبواری گشتیدا هێڵرانەوە، ئەویش بەوەی بەڕێوەبردنی ئەو سەرچاوانە بەدوور بوو لەقەرزكردنەوە، هەروەها هەوڵدار تێچووی دابینكردنی خزمەتگوزاریە گشتییەكان كەم بكرێتەوە، بەڵام لەحاڵەتی بەتایبەتكردندا كۆمپانیا بەتایبەتكراوەكان تێچووی خزمەتگوزارییەكان بەرز دەكەنەوە، قازانج دەدەن بەو بانقانەی قەرزیان لێوەرگرتوون، كە لەئەنجامدا دەبنەهۆی ئەوەی ئابووری وڵاتەكە كەمتر توانای ململانێكردنی هەبێت، كەواتە بەتایبەتكردن دەبێتە ڕێگەیەك بۆ خۆكوشتنی ئابووری و باڵادەستبوونی ئەو وڵاتانەی دەتوانن بەرەنگاری بەتایبەتكردنی بوارە گشتیەكانیان ببنەوە. هەر بۆیە هیچ پێویست ناكات وڵاتێكی خاوەن نەوتی وەك عێراق پەنا بۆ بەتایبەتكردن ببات، لەبەر ئەوەی هێزێكی دەرەكی نییە ناچاری بكات بەتایبەتكردن ئەنجام بدات. ئەگەر ئابووری عێراق بە تایبەت بكرێت، ئەوا دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن ئەمە لەئەنجامی هێرشی سەربازیی ئەمریكاوە كراوە، لەبەر ئەوە دەبێت دوای جێهێشتنی وڵاتەكە لەلایەن ئەمریكاوە بگەڕێنەوە بۆ ئابووری سروشتی وڵاتەكە كە پیش‌تر ئەم دۆخە لەئارادابوو، چونكە ئامانجی بەتایبەتكردنی ئیفلیجكردنی ئابووری وڵاتانی جیهانی سێیەمە، واتە نابێتەهۆی هێنانەدی ئابووری بازاڕ، بەڵكو دەبێتەهۆی هێنانەدی ئابووریەك كە وەبەرهێنەرە دەرەكییەكان سەپاندویانە بەسەر وڵاتەكەدا. هەروەها ئەمە لەناوبردن و پێچەوانەكردنەوەی پرۆسەی بە دیموكراتیكردنە، ئەمە بە لیبرالیزەكردن نییە، بەڵكو كارێكی تەواو پێچەوانەی لیبرالیزەكردنە. ئەم پرسیارەی ئێوە لەئەنجامی گوێگرتنی زۆری ئێوەوە هاتووە بۆ پڕوپاگەندەی ڕۆژئاوا و ئێوە دەستەواژەی هەڵە بەكار دەهێنن. ئەوەی پێوەندی بە گەندەڵیشەوە هەبێت، من دەڵێم ئەو وڵاتانەی لەسایەی داگیركاری سەربازیەوە دەست بەتایبەتكردن دەكەن، ئەنجامەكەی تەنیا دروستبوونی گەندەڵی دەبێت، كەواتە چارەسەرەكە ئەوەیە ئەم بەتایبەتكردنە هەڵوەشێنرێتەوە و ئەو كەرتانە بگەڕێنەوە بۆ بواری گشتی)).
هەر لەدرێژەی وتووێژەكەمان لەگەڵ پرۆفیسۆر هادسۆن پرسیاری ئەوەمان لێ‌كرد ئایا دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا ئەوانیش دەوڵەتانی جیهانی سێهەم نەبوون ئێستا بەهۆی پرۆسەی بەتایبەتكردنەوە بوونە وڵاتانی جیهانی یەكەم؟ لەوەڵامی ئەم پرسیارە پرۆفیسۆر هادسۆن وتی: (نەخێر نەبۆتەهۆی سەركەوتنی ئابووری لەو وڵاتانەش، بەڵكو سەركەوتنی ئەم وڵاتانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خاوەن ئابووریەكی تێكەڵ بوون، لەبەر ئەوەی بەتایبەتكردن لەهیچ وڵاتێكدا نەبۆتەهۆی سەركەوتنی ئابووری. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هۆكاری سەركەوتنی پرۆسەی بەتایبەتكردن، دەبێت ئەو راستیەمان لەبەرچاو بێت كە سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە بەندە بە تەبەنی كردنی سیستمێكی باشی باجەوە دەكرێت، هەروەها بەهۆی دانانی ڕێسا و یاسی گشتییەوە دەكرێت بۆ ڕێكخستنی بوارە گشتییەكان، هەروەك ئەوەی بۆ ماوەیەكی دوورودرێژە لەلایەن ئەمریكاوە كراوە. بۆیە دووبارەی دەكەمەوە بۆ وڵاتێكی وەك عێراق كە بەشی خۆی دەوڵەمەند بوو بەهۆی گرتنبەری ئابووریەكی تێكەڵاوەوە، لەبەر ئەوە ناچار نییە هیچ یەكێك لەبوارە گشتییەكانی خۆی بفرۆشێت، ئێستاش ئەمریكیەكان هەوڵدەدەن دەست بەسەر سەرچاوەكاندا بگرن، وەك ڕێگەیەك بۆ بەدەستگرتن بەسەر سەرچاوە ناوخۆییەكاندا، كە دەبێت بەرەنگاری ئەم هەوڵە بكرێت و پێچەوانە بكرێتەوە كاتێك داگیركارە ئەمریكاییەكان وڵاتەكەیان جێهیشت)).
ئەم بۆچوونە جیاوازانە سەبارەت بە سەركەوتن و سەرنەكەوتنی پرۆسەی بەتایبەتكردن ئەوەمان پیشاندەدا، سەركەوتنی ئەم پرۆسەیەش وەك سەركەوتنی لایەنی سیاسیی پرۆسەی دیموكراتی پەیوەستە بە چەند مەرجێك و زەمینە سازانی پێشوەختەوە.
پرۆسەی بەتایبەتكردن و
بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری بەخێرایی
وەك لەسەرەتای ئەم راپۆرتە ئاماژەمان پێكرد پرۆسەی بەتایبەتكردن وەك ئامانجێك بۆ بەگەڕخستنی توانا مرۆیی و سروشتییەكان بۆ ئەوەی ژێرخانی داڕووخاوی وڵاتانی دوای یان وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بە خێرایی بونیاد بنرێتەوە، بەڵام كاتێك سەرەتای ئەم پرۆسەیە وەك ئەو پرۆفیسۆرانەی پێشتر باسیان كرد، كۆمەڵێك كێشە بەدوای خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆكاری چەشنێك لەگەندەڵی هەتا دەگاتە ئەو ئاستەی كە گەندەڵی ببێتە دیاردەیەك لەناو كۆمەڵگە، پرسیار ئەوەیە ئایا چۆن ئەم پرۆسەیە راست دەكرێتەوە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەو هەڵوەستەكردن لەسەری، پێوەندیمان بە پرۆفیسۆر ئیڤان ماكنزی ئوستادی سیاسەتی حكومڕانی لەزانكۆی ئیلینیۆز لەشیكاگۆ كرد و بەڕێزی بەمجۆرە وەڵامی گوڵانی دایەوە و وتی: (زۆرجار كە پرۆسەی بەتایبەتكردن پیادەدەكرێت وەكو رێگەچارەیەكە بۆ خەرجكردنی بڕێكی كەمتر لەپارەكانی حكومەت لەبواری جێبەجێكردنی ئەركە گرنگەكان. بەواتایەكی تر، زۆر ئەركی گشتی هەن كە لەتێڕوانینی حكومەت مەرج نییە ئەم ئەركانە لەلایەن كارمەندانی حكومی جێبەجێ بكرێت، بۆیە بە كارمەندانی ناحكومی دەسپێردرێت، كارمەندانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكانی بزنس بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی حكومەت، لێرەوە دەبێت ئەو راستیەمان لەبەرچاوبێت هەموو وڵاتێك رووبەڕووی بارودۆخێكی دیاریكراو دەبێتەوە. هەربۆیە گرنگ نییە بپرسین ئایا كام شێوازی بەتایبەتكردن باشە و كامەیان خراپە، بەڵكو گرنگترین شت ئەوەیە بپرسین: ئایا كام حكومەت كارایە بۆئەوەی پرۆسەی بەتایبەتكردن دەست پێبكات لەگەڵ چۆنیەتی بەتایبەتكردنەكە؟ ئەمە پرسیارە هەرەگرنگەكەیە و هەمان ئەو پرسیارەیە كە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمیشە دێتەكایەوە و كێشەیەكی بەردەوامە. پێویستە ئەركێكی دیاریكراوی حكومەت وەرگرین و بپرسین بزانین ئایا حكومەت پێشوەختە دایناوە لەگرێبەستێكی دیاریكراودا چی بكات یان نا، هەروەها ئەگەر هات و ئەم كارەیان كردووە، ئایا بەشێوەیەكی دروست ئەنجامیانداوە و ئایا بەپێی ستاندەرە گشتییەكانە. هەربۆیە، لێرەدا دەبینین ئەركێكی دیاریكراو هەیە و پێشوەختە بۆی دانراوە چی بكرێت و هەموو پێوەر و ستاندەرەكان رەچاوكراوە بۆ زانینی ئەوەی كە ئایا بەشێوەیەكی دروست بەتایبەتكردن كراوە یان نا؟ بەڵام ئەگەر بێت و بوارێكی ئاڵۆز خێخێە بكرێت و دواتر پشت بە هەڵسەنگاندنی سیاسی ببەسترێت بۆ زانینی دروستی و نادروستی لەسەركەوتنی پرۆسەكە، هاوكات كاتێكی زۆر بخایەنێت لەجێبەجێكردنی و حكومەت لە وردەكارییەكانی بكۆڵێتەوە بۆ دڵنیابوون لەئەركەكە، بەڕای من زۆر زەحمەتە ئەم جۆرە بوارانە بەتایبەت بكرێن. لەهەمان كاتیش‌دا، هیچ دەسكەوتێكی ئابووری وەدەستناهێندرێت لەبەتایبەتكردنی ئەم جۆرە بوارانە. هەربۆیە، دەركردنی ژمارەیەكی زۆر لەكارمەندەكانی حكومەت و بەتایبەتكردنی ئەركەكان و پێدانی پارەكان بۆ كۆمپانیا تایبەتەكان هیچ دەسكەوتێكی ئابووریی لێ ناكەوێتەوە، بەڵكو دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی گەندەڵی، لەبەرئەوەی گەندەڵی یەكێكە لەدەرهاوێشتەكانی پرۆسەی بەتایبەتكردن، لەبەرئەوەی لەپرۆسەی بەتایبەتكردن پارەكانی حكومەت بە كۆمپانیا تایبەتەكان دەدرێت و لەئاكامیشدا ئەم كۆمپانیا تایبەتانە هەڵدەستن بە پێدانی بەرتیل بە كارمەندەكانی حكومەت و دەسەڵاتیان لەسەر بارودۆخەكە دەسەپێنن. هەربۆیە، زۆر زۆر گرنگە ئیجرائات و كاری پێویست بگیرێتەبەر لەپێناو دڵنیابوون لەسەر نەبوونی گەندەڵی و رێگەگرتن لەكارمەندەكانی حكومەت لەوەرگرتنی بەرتیل و جەختكردنەوە لەگرێبەستە تایبەتەكان لەو بارەیەی كە پارەی لێ نەدزرێت. ئەم جۆرە حاڵەتانە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا روودەدات، هەروەها هەمان حاڵەت لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات، لەپۆڵەندا و روسیا ...و تاد روویانداوە. بەڕای من بەشێك لەم كێشەیە پەیوەستە بە كەلتووری سیاسی. لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا و چەندین وڵاتی تر، ئەم وڵاتانە خاوەن نەریتێكن كە بریتییە لەپرۆفیشناڵكردنی بیرۆكراسییەت. بەواتای هاووڵاتیان ماوەیەكی زۆر بەسەردەبەن لەبەرەوپێشەوەبردنی پیشەكانیان، هاوكات حكومەت چاودێریی هاووڵاتیان دەكات و ئەگەر دیاردەی گەندەڵی رووبدات، ئەوكات سزادەدرێن. ئێمە پشكێنەری گشتیمان هەیە كە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی چۆنیەتی خەرجكردنی پارەكان لەلایەن حكومەت، كەلتووری سیاسی و بیرۆكراسییەتی پرۆفیشناڵ رێگە بە هاووڵاتیان نادات دزی لەپارەكانی حكومەت بكەن. لەوڵاتانی تازەپێگەیشتوو، دەگەڕێینەوە بۆ سەردەمی داگیركەرەكان، دەبینین سیستەمی بیرۆكراسییەت هەمیشە گەندەڵ بووە، هیچ كەلتوورێكی بیرۆكراسیی راستگۆنەبوو بۆ بونیادنانی سیستەمێكی دروست، لەبەرئەوەی هەر لەسەرەتاكانی بونیادنانی بیرۆكراسییەتەوە لەم وڵاتانەدا، هەر لەسەردەمەكانی كۆڵۆنیالیزم-ـەوە، كارمەندانی حكومەت بەرتیل وەردەگرن و هەمیشە گەندەڵ بوونە. ئێستاش سیستەمێكی بیرۆكراسی گەندەڵ بوونی هەیە كە خاوەن كەلتوورێك نییە لەراستگۆیی و پرۆفیشناڵی، هاوكات مووچەی كارمەندەكان لەئاستێكی نزمدایە، پاشان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت پارەی حكومەت بكەوێتە ژێر دەستیان و توانایان هەبێت بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی دەوڵەت، لێرەدا هەلی بزنس بۆ كاربەدەستەكانی حكومەت دەڕەخسێت و هەلەكە بۆ خۆیان دەقۆزنەوە و خۆیان دەوڵەمەند دەكەن. هەربۆیە، پێویستە بتوانین سیستەمێكی بیرۆكراسیی پرۆفیشناڵ بونیادبنێین، بەپێچەوانەوە كارمەند و كاربەدەستەكانی حكومەت پرۆسەی خێخێە بۆخۆیان دەقۆزنەوە و خۆیانی پێ دەوڵەمەند دەكەن)).
لەلایەكی دیكە و سەبارەت بەو لایەنەی كە پرۆفیسۆر ماكنزی ئاماژەی پێكرد، هەندێك بوار نابێت بە تایبەت بكرێن و ئەگەر بەتایبەت بكرێن ئەو بوارانە سوودی نابێت، پرسیاری ئەوەمان لێ‌كرد ئەگەر لەحاڵەتێكدا ئەو لایەنانە بەتایبەت كران، ئایا بواری ئەوە دەمێنێتەوە جارێكی دیكە بگەڕێنرێنەوە بۆ كەرتی گشتی؟ لەوەڵامی ئەم پرسیارەشدا پرۆفیسۆر ماكنزی وتی: (ئەمە لەچەندین حاڵەتدا روویداوە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و زۆرجار لەم بارەیەوە قسەم لەسەری كردووە، ئەم دیاردەیە من ناوم لێناوە بە «خەسخەسەنەكردن – deprivatization». كە هەڵدەستین بە دووبارە گەڕاندنەوەی كەرتێك بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەت كە پێشتر خەسخەسەكراوە. ئەم شتەش روویداوە، بۆ نموونە لە»سكەكانی شەمەندەفەر» لە»ئیست كۆست – كەناری رۆژهەڵات» و گەڕاندنەوە و خەسخەسەنەكردنی سكەكانی شەمەندەفەر و وەرگرتنەوەی لەكۆمپانیای «كۆن رەیڵ» كە حكومەت جۆرە كۆنتڕۆڵێكی لەسەری هەبوو. ئەم كارە دەكرێت، بەڵام بە مەرجێك، كاتێك كە هەڵدەستن بە خەسخەسەكردنی كەرتێك و ئەگەر هات و كۆمپانیا دووچاری گەندەڵی بوو، ئەوكات دەتوانی ئەو كەرتە یان ئەو پیشەسازییە لەو كۆمپانیایە وەرگریتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە لەكاتی خەسخەسەكردنی كەرتەكان ناكرێ كۆنتڕۆڵ و ئازادییەكی رەها بە كۆمپانیاكان ببەخشرێت، لەبەرئەوەی كاتێك كە بڕیار دەدرێت لەسەر خەسخەسەكردنی شتێك، پێویستە حكومەت بەشێوەیەكی رەها ئەو شتە ئازاد نەكات، بەڵكو پێویستە حكومەت رۆڵێكی سەرپەرشتیاری بهێڵێتەوە لەسەر ئەو كەرتە، هەروەها مافێك بپارێزێت بۆ گەڕاندنەوەی كەرتەكە. ئەم كارانەش لەڕێگەی گرێبەست-ـەوە ئەنجام دەدرێت، حكومەت مافی هەیە بۆ گرێدانی گرێبەست لەبەتایبەتكردنی كەرت و پیشەسازییەكان، هەربۆیە پێویستە لەسەر حكومەت هەمیشە مافەكانی بپارێزێت و تەحەففوزی هەبێت لەگرێبەستەكان بۆ گەڕاندنەوەی كەرتەكان، ئەویش ئەگەر هات و كۆمپانیا تایبەتەكان بەپێی ستاندەرە گشتییەكان كارەكانیان ئەنجام نەدا. هەربۆیە، پێویستە حكومەت هەر لەسەرەتاوە وردەكارییەكان دیاری بكات، نەك بەو ئاسانییە و بەشێوەیەكی رەها كەرتەكان ئازادبكات بۆ كۆمپانیا تایبەتەكان. بەداخەوە ئەم شتە لێرە روویدا لە»شیكاگۆ»، كاتێك كە حاكمی «شیكاگۆ» هەڵسا بە تایبەتكردنی شوێنەكانی وەستانی ئۆتۆمبێل، ئاكامەكەشی كارەساتی لێ كەوتەوە، بەڵێندەرە تایبەتەكان هەر لەسەرەتاوە و یەكسەر هەڵسان بە زیادكردنی كرێی وەستانی ئۆتۆمبێل بە دووقات «دەبڵ» و بەشێوەیەكی ناڕەوا و زیادەڕۆ سزا «غەرامە»یان لەسەر هاووڵاتیان دەسەپاند و حكومەت لەم هەڵە گەورەیەدا بڕە داهاتێكی زۆری زەرەركرد، بەداخەوە حكومەت نەیتوانی كەرتەكە بگەڕێنێتەوە لەبەرئەوەی بەندبوون بە گرێبەستێكی درێژخایەن. ئەمەش ئەو هەڵەیەیە كە نابێت حكومەتەكان تێیكەون، نابێت حكومەت گرێبەستی درێژخایەن واژۆبكات و هاوكات پێویستە تەحەففوز بە مافەكانی بكات لەگرێبەستەكان بۆئەوەی توانای گەڕاندنەوەی كەرتەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی هەبێت لەحاڵەتی سەرپێچیكردنی كۆمپانیا تایبەتەكان لەمەرج و ستاندەرەكان)).
دەربارەی ئەو هۆكارانەشی كە دەبنە هۆی شكستهێنانی پرۆسەی بەتایبەتكردن و هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لەراوێژكارانی ئابووری جیهانی بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی دەوڵەتانی تازە پێگەیشتوو بدەن، پرۆفیسۆر كاكنزی لەمبارەوە بەمجۆرە بۆچوونی خۆی بۆ گوڵان روونكردەوە و وتی: (ئەو وڵاتانەی كە خاوەن خراپترین ئەزموونن لەپرۆسەی بەتایبەتكردن، ئەو وڵاتانەن كە پەنایان بردۆتە بەر راوێژكارانی ئەمریكی، لەبەرئەوەی لەناكاو هەڵساون بە چەسپاندنی بەتایبەتكردنی بنەڕەتی و لەیەك كاتدا بلیۆنەها دۆلاریان سەرفكردووە لەسەر پیشەسازییەكانی وڵات. ئەمەش هەمان بارودۆخی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و وڵاتانی یەكێتی سۆڤێتی جاران بوو لەرووسیا، بەشێوەیەك كە هەڵسان بە خەسخەسەكردنی هەموو كەرتەكان لەیەك كات، ئاكامەكەشی سەرهەڵدانی دیاردەی گەندەڵی بوو. بەڕای من گواستنەوە لەئابووریی دەوڵەت بۆ ئابوورییەكی ئازاد كارەساتە، چونكە هەموو شتەكان پێكەوە ئەنجام دەدرێن لەیەك كاتدا. لەلایەكی ترەوە نەبوونی ئەزموون، بۆنموونە لەوڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات، كارەساتێك بوو و بووە هۆی سەرهەڵدانی ئاستێكی بەرز لەگەندەڵی. لەكاتێكدا سەبارەت بە وڵاتانی ئاسیا، من پێموایە كە پرۆسەی خەسخەسەیان پیادە نەكردووە، بەڵكو من ناوی لێدەنێم بە «ئابووریی تێكەڵاو»، با سەیرێكی وڵاتی «چین» بكەین، بەڕای من گواستنەوە لەوڵاتی «چین» زۆر سەركەوتووە بەرەو ئاڕاستەی ئابووریی بازاڕ، بەشێوەیەك كە بازاڕیان بەشێوەیەكی رەها ئازادكرد هاوكات كۆنتڕۆڵ و چاودێریی حكومەتیان هێشتۆتەوە لەسەر بازاڕ لەپێناو رێگەگرتن لەسەرهەڵدانی پشێوی و ئیحتیكار. بەڕای من ئەم بارودۆخە هەمان شتە لەزۆربەی وڵاتانی ئاسیا. بەپێی زانیارییەكانم، هیچ وڵاتێك نییە لەئاسیا كە هەڵسابێت بە ئازادكردنی هەموو كەرتەكان و پێدانیان بە كۆمپانیاكان و لەژێر چاودێریی حكومەتی نەهێشتبێت و كۆمپانیاكان بەئارەزووی خۆیان بجووڵێنەوە، هیچ وڵاتێكی ئاسیا ئەم جۆرە كارەی ئەنجام نەداوە و هاوكات زۆر سەركەوتووە. لەكاتێكدا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات لەئاستێكی زۆر بەرزدان لەگەندەڵی و كۆمپانیا و كاربەدەستەكان پارەیەكی زۆر دەدزن و هەموو پارەكان تەحویلی بانكەكانی «سویسرا» دەكەن، لەئاكامیشد
بەتایبەتكردن (Privatization) پەیوەستە بە بوونی میكانیزمی گونجاوەوە بۆ خستنەگەڕی سەرمایە و سەرچاوە لەو بوارانەدا، كە لەدەرئەنجامدا قازانجی لێدەكەوێتەوە. یەكێكی دیكە لەئایدیاكان بریتییە لەوەی ئەگەر پیشەسازی لەلایەن كارمەندە حكومیەكانەوە بەڕێوەببدردێت، ئەوا هیچ پاڵنەرێكیان نابێت بۆ برەوپێدانی، لەبەر ئەوەی ئەو كارمەندانە هەرچۆنێك بێت مووچەی خۆیان وەردەگرن، كەواتە ئەمە دەبێتە هۆی خنكاندنی داهێنان و تازەگەری، لەهەمان كاتدا دەبێت سەیری لایەنە مرۆییەكەی ئەم پرۆسەیە بكەین. بەتایبەتكردن بریتییە لەكردنە دەرەوەی حكومەت لەپرۆسەی بەرهەمهێنان و خاوەندارێتی. كەواتە ئەمە هۆكاری ئەوەیە وڵاتە تازەگەشەكردووەكان بەدەست هەمان ئەو كێشانەوە دەناڵێنن كە وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت بەدەستیەوە گرفتاربوون، كە سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانی وەك پێویست سەرچاوە و سەرمایە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەكاربهێنن، ئەوا گەندەڵیش لەئارادابوو، ئێمە دەزانین گەندەڵی زۆر بەربڵاو بوو لەوڵاتانی یەكێتی سۆڤیەت و لەهەمان كاتدا گەندەڵی لەوڵاتە تازە گەشەكردووەكانیشدا تەشەنەی كردووە. كەواتە بەتایبەتكردن چەند شتێكت پێدەبەخشێت، یەكەم پێت دەڵێت لەچ بوارێكدا وەبەرهێنان بكەیت، دووەم پاڵنەری ئەوەت دەداتێ كە برەو بە كارەكەت بدەیت و سێیەم دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گەندەڵی))..........پرۆفیسۆر عەتیات ئۆت
مایكل هادسۆن بۆ گوڵان: سەركەوتنی پرۆسەی پەرەپێدان لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەنی ئابووریەكی تێكەڵ بوون، نەك بەتایبەتكردن

prepared by:dawran rahhman. dawran [email protected]
بودجەی هەرێم پشتی بە پلانێكی ستراتیــــژی نەبەستووە
wWw.K-Economy.Tk
ئەگەرچی بودجە تەنیا بۆ یەك ساڵی داهاتوودا دادەنرێت، بەڵام پاشكۆی پلانێكی ستراتیژییە كە ساڵ لە دو ساڵ جێبەجێ دەكرێت، كەچی بە بۆچوونی ئابووریناسان، بودجەی حكوومەتی هەرێم ڕەنگدانەوەی ئەو كێشانەیە كە لە ئێستادا پێیانەوە دەناڵێنێت و هێندەی كۆیلەی كێشە هەنووكەییەكانە، ئەوەندە پابەندی پلانێكی ستراتیژیی بۆ داهاتوو نییە.
بێپلانی و بەفیڕۆدانی سامانی نەتەوەیی
ئابووریناس (دكتۆر سەڵاح عوسمان) كە پسپۆڕی بواری پلاندانان و پەرەپێدانە، لەو بڕوایەدایە كە هەرێم كۆیلەی كێشەكانی ئێستایەتی و پلانێكی ستراتیژیی بۆ داهاتوو نییە.
ئەو، پێی وایە كە بودجە بە بێ توێژینەوە و پشتبەستن بە پلانێكی ستراتیژی، ئامادە دەكرێت و گوتی: “لە كاتی ئامادەكردنی بودجەدا، هەموو وەزارەتەكان بودجەی ساڵی ڕابردوویان دەهێنن و هەندێكی بەرز دەكەنەوە و دەینێرنە وەزارەتی دارایی؛ لەوێیش بە كەیفی خۆیان هەندێكی كەم دەكەنەوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و پاشان لەوێیشەوە ڕەوانەی پەرلەمان و دەكرێت و دواتر پەسند دەكرێت، كە هەموو ساڵێك بەو شێوەیە دووبارە دەبێتەوە.”
بە بڕوای (دكتۆر سەڵاح)، ئەو حاڵەتە پرسیارێك دروست دەكات كە ئایا ئێمە بە زانستی ئەو پارەیە خەرج دەكەین یان بە نازانستی بەفیڕۆی دەدەین.
ئەو ئابووریناسە، لەو بڕوایەدایە كە كاتێك بودجە دادەندرێت، دەبێت حكوومەت چەند ئامانجێكی هەبێت كە لە ڕێگەی بودجەكەیەوە هەوڵی دەستەبەركردنیان بدات و، پاشان لێیان بپێچێتەوە كە ئایا بە ڕاستی ئامانجەكانی هاتنە دی یان نا؟ بەڵام هیچ كاتێك نەبووە كە حكوومەت پاش ساڵێك لە ئامانجەكانی خۆی بپێچێتەوە و ساڵی دواتر پەرەیان پێ بدات، تەنانەت كەس نازانێت كە ئەو بودجەیەی بۆ پڕۆژەكان دیاری دەكرێت، ئایا بۆیان خەرج دەكرێت یان نا؛ چونكە حكوومەت ژمێرەی كۆتایی (حیسابات خیتامی)ـی كارەكانی خۆی ناخاتە ڕوو.
دكتۆر (سەڵاح)، پێی وایە كە ڕۆحی بەڕێوەبردنی وڵات بە بوونی دوو فاكتەرەوە بەندە، یەكەمیان بوونی پلانێكی ستراتیژییە كە ئێمە نیمانە و دووەمیشیان بەدواداچوونی پلان و چاودێریی جێبەجێكردنیەتی، كە ئەویشمان هەر نییە.
بە بڕوای ئەو ئابووریناسە، نەبوونی پلان، دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەركەكان زۆر گرانتر لە نرخی خۆی لەسەرت بوەستێت و داهاتی وڵات بە فیڕۆ بچێت. هەروەها كارەكەیش كوالیتیی پێویستی نابێت.
توێژینەوە تاكە چارەسەرە
ئەو بە پێویستی دەزانێت كە حكوومەت دوو جۆرە پلانی هەبێت، كە یەكەمیان پلانی بەرەوپێشبردنی وەزارەتەكانە لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكاندا. پلانی دووەمیش تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی ئەو كەرتانەی وەزارەتەكان لە ئەستۆیانە.
دكتۆر (سەڵاح)، بە پێداگرییەوە دەڵێت: “دانانی ئەو پلانانەیش بەپێی ئامار و زانیاریی ورد دەكرێت و لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە كە بۆ چارەكردنی كێشەكان، پشت بە توێژینەوەی زانستی ببەستین.”
ئەو، بە پێویستی دەزانێت كە توێژینەوەكان لە لایەن خەڵكی پسپۆڕ و بێلایەنەوە ئەنجام بدرێن، نەك لە ڕێگەی خودی وەزارەتەكانەوە، چونكە هیچ كەس عەیبی خۆی نابینێت.
ئەو ئابووریناسە، هەروەها ئاماژە بە بوونی كۆمەڵێك سەنتر لە كوردستاندا دەدات، بەڵام لەو بڕوایەدایە كە ئەوانیش لەسەر بنەمای حزبی دامەزراون و كەسانی زانستی و بێلایەن بە زەحمەت دەتوانن سەنتەرێك دابمەزرێنن.
بودجە و بازاڕ
بە بڕوای ئابووریناس دكتۆر (سەڵاح)، بودجە كاریگەرییەكی ئێجگار زۆری لەسەر جووڵاندن و سستكردنی بازاڕ هەیە، بۆیە دەبێت لەو ڕوانگەیەیشەوە زۆر بە گرنگی سەیری بكەین.
ئەو گوتی: “لەبەر ئەوەی پڕۆژەكانی حكوومەت لە ڕێگە بەڵێندەرانەوە جێبەجێ دەكرێن و بەڵێندەرانیش هێزی كار و سەرچاوەكانی دیكە لە بازاڕ بە گەڕ دەخەن، بودجە ڕۆڵێكی گرنگ لە بازاڕدا دەگێڕێت، واتە كاتێك بودجە پەسند دەكرێت و پڕۆژەكان دەكەونە گەڕ، بازاڕ جموجۆڵ بە خۆیەوە دەبینێت و كاتێكیش بودجە دوا دەكەوێت، بازاڕ سستی بە خۆیەوە دەبینێت.”
ئەو ئابووریناسە، بە پێویستی دەزانێت كە حكوومەت لە مانگی 10ـەوە بودجەی ساڵی داهاتووی ئامادە كردبێت و ئەگەر زۆر دوا بكەوێت، دەبێت لە كۆتایی ساڵدا ئامادە ببێت.
ڕۆتینی وەزارەتی دارایی
بە بڕوای ئەو ئابووریناسە، سەرەڕای دواكەوتنی بودجە لە بەغدا، یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی بودجە، بوونی بیرۆكراتییەت و ڕۆتینێكی كوشندەیە كە وەزارەتی دارایی هەرێم دروستی كردووە.
ئەو دەڵێت: “نەك تەنیا لە كاتی ئامادەكردنی بودجەدا ڕۆتینێكی زۆر هەیە، بەڵكوو پاش پەسندكردنی بودجەیش، وەزارەتی دارایی بۆ پارەپێدان بە پڕۆژەكان، ڕۆتینێكی زۆری هەیە و زۆر جار بودجەی وەبەرهێنان هەتا مانگی 8 تەسفییە ناكرێت.
هەندێ جار تا پڕۆژەكان دەست پێ دەكرێن، ساڵیش تەواو دەبێت و ساڵەكەی دیكەیش بودجە و پڕۆژەی خۆی هەیە كە جێبەجێكردنیان دەوەستێندرێت تا ئەوانەی ساڵی پێش خۆی جێبەجێ دەكرێن كە ئەمانە پەرەپێدان پەك دەخەن.”
دكتۆر (سەڵاح)، نەیشاردەوە كە ئەو هەموو دواكەوتن و پڕۆسە ئاڵۆزە، شەفافییەت كەم دەكاتەوە و چاودێری و بەدواداچوونیش زەحمەتتر دەكات.
بە بڕوای ئەو ئابووریناسە، وەزارەتی دارایی دەتوانێت لە جیاتی ئەو هەموو مەركەزییەتە بۆ پێدانی پارە، چاودێریی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان بكات و لێیان بپێچێتەوە، هاوكات دەستەڵات بە دامودەستگەكانی حكوومەت بدات كە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا مامەڵە بە بودجەكەیانەوە بكەن.
ئەو، ڕوونی كردەوە كە چاودێری و بەدواداچوونیش تەنیا ئەوە نییە كە ئەو پارەیەی تەرخان دەكرێت، خەرج بكرێت، بەڵكوو پێویستە لەوە بكۆڵدرێتەوە كە چۆن خەرج دەكرێت، بۆ نموونە ئەگەر پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێت، پێویستە بزانین بە چ میكانیزمێك دەدرێتە بەڵێندەر و بە چەند، ئایا شەفافانە دراوە؟ ئایا ئەو نرخەی داندراوە ڕاستەقینەیە؟ ئایا لە ماوەی خۆیدا جێبەجێ كراوە؟ ئایا ئامانجی پڕۆژەكە هاتووەتە دی یان نا؟
حكوومەتی قەڵەو و تەمبەڵ
بە بڕوای ئەو ئابووریناسە، حكوومەتی هەرێم بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێت و ئاستی قەڵەوبوونەكەی ئەوەندە زۆر بووە كە بە زەحمەت جووڵەی پێ دەكرێت.
ئەو گوتی: “لەبەر ئەوەی كارگێڕییەكی زانستیمان نەبووە و خەڵك بە حزبایەتی و خزمایەتی دامەزرێندراون، ئێستاكە حكوومەتی هەرێم ناچارە زیاتر لە 70%ـی بودجەكەی لە خۆی خەرج بكاتەوە كە دەكاتە 9 تریلیۆن و 790 ملیار دینار.”
بە بڕوای ئەو ئابووریناسە، هەموو وڵاتان هەوڵ دەدەن حكوومەتەكەیان ڕەشیق بێت و بە كەمترین خەرجی، زیاترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بكەن و ئەو بودجەی بۆیان دەمێنێتەوە لە ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێداندا خەرجی دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئێمە 70%ـی بودجەكەمان لە كارمەندان و خەرجیی دامودەستگەكان خەرج دەكەین، هێشتایش بە خۆماندا نەچووینەتەوە و ئەمساڵیش 25 هەزار كەسی دیكە دادەمەزرێنین.
كارمەند یان بێكار؟!
ئەو ئابووریناسە، هەروەها ئاماژەی بەو هەموو كارمەندە دا كە لە ئەنجامی بێپلانییەوە بە بێكاری لە وەزاراتەكاندا دانیشتوون و گوتی: “ئایا توێژینەوەیەكمان كردووە كە بزانین ئەو كارمەندانەی هەمانە، هەموویان كار و بەرهەمیان هەیە و پێویستیمان بە كارمەندی دیكە هەبێت؟ ئێمە هەموومان دەزانین كە خەڵكی بندیوارمان هەیە و مووچەیش وەردەگرێت، بەڵام دیسانیش خەڵك دادەمەزرێنین. هەروەها هەندێ كارگەمان هەبوو كە داخراون، بەڵام كارمەندەكانیان هەر ماون و بەبێ كاركردن مووچە وەردەگرن.”
ئەو، گوتیشی: “من لەگەڵ ئەوەدا نیم كە مووچەیان لێ ببڕدرێت، بەڵام پێویستە توێژینەوەمان هەبێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەو هێزانە بە پڕاكتیك بخەینەوە گەڕ و دووبارە ڕێكیان بخەینەوە.”
دكتۆر (سەڵاح)، پێی وایە كە ئەو دیاردەیە هەندێ بە سۆشیالەكەی ئەورووپا دەچێت، بەڵام جیاوازییەكەی لەوەدایە كە سۆشیال بە سیستەم دەدرێت و خەڵكەكەیش لە دامودەستگەكاندا كۆ ناكرێنەوە كە كارگێڕیی وڵات تێك بدەن و ڕۆژانە كۆمەڵێك خەرجییشیان لێ بكرێت.
ئەو، هەروەها ڕوونی كردەوە: “لە وڵاتاندا كاتێك مووچەی بێكاری بە كەسێك دەدرێت، مووچەكەی ئەوەندە كەمە كە هانی نادات بە بێكاری دابنیشێت و هیچ نەكات. هەروەها داوای لێ دەكەن كە بە دوای كاردا بگەڕێت و ئەگەر كاری دەست نەكەوێت، فێری كارێكی دەكەن و هەوڵی دۆزینەوەی كاری بۆ دەدەن، بەڵام دۆخی كەسانی پەككەوتە جیاوازە و مووچەیەكیان پێ دەدەن كە بەشی دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانیان بكات.
پڕۆژەی بچووك
ئابووریناس دكتۆر (سەڵاح)، زۆر بە گرنگییەوە باسی لە پڕۆژە بچووكەكان كرد و گوتی: “ئێمە دەتوانین بە پاڵپشتیكردن لە پڕۆژە بچووكەكان، ئەو بارگرانییە لەسەر حكوومەت لا ببەین و بەرهەمی نێوخۆیش ببووژێنینەوە.”
ئەو، ئاماژەی بە وڵاتانی پێشكەوتوو دا كە ئەوانیش زۆر گرنگی بە پڕۆژەی بچووك دەدەن، چونكە لەو پڕۆژانەدا تەكنەلۆژیایەكی نزم بە كار دەهێندرێت و زیاتر پشت بە هێزی كار دەبەسترێت و بێكاری بە ڕێژەیەكی ئێجگار زۆر كەم دەكاتەوە و گوزەرانی خەڵك باشتر دەكات.
ئەو ئابووریناسە، سەبارەت بەو قەرزە 15 ملیۆن دینارییەی كە حكوومەتی هەرێم بە نیازە بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەی بچووكی گەنجان بیدات، گوتی: “لەگەڵ دۆخی گرانیی بازاڕی ئێستادا، ناكرێت بە 15 ملیۆن دینار پڕۆژەیەك دابمەزرێنی و پێویستە بڕەكە زیاتر بكرێت و پاڵپشتییەكەیش تەنیا دارایی نەبێت.
”ئەو، بە سەرسووڕمانەوە باسی ئەو قەرزانەی لە نێو بودجەدا كرد و گوتی: “لە پۆلێنی بڕگەكانی بودجەدا، قەرز وەك (مینحە) داندراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە مینحە، یارمەتییەكە كە هەرگیز ناگەڕێندرێتەوە، بەڵام قەرز دەگەڕێتەوە.”
ئەگەرچی بەشی هەرە زۆری بودجە بۆ بەڕێوەبردنی حكوومەت دەڕوات، بەڵام تەرخانكردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ پڕۆژەی بچووك و مامناوەند، وەك ئەنتی ڤایرۆسێك دەكەوێتە گیانی ڤایرۆسی بیكاری و هانی كارمەندانیش دەدات كە واز لە كەرتی حكوومەت بهێنن و خۆشگوزەرانییان لە پڕۆژەی خۆیاندا ببیننەوە
ئامادةكردني:ريكان عمر

ئابوري كوردستان
ئابووری ئابووری ھەرێمی کوردستان پشت ئەبەستێت بە داھاتی نەوت، کشتوکاڵ‌و گەشتیاری. بەھۆی ئەو سەقامگیرییە رێژەییەی کوردستان، ھەرێمەکە لە رووی ئابوورییەوە لە ناوچەکانی تری عێراق پێشکەوتووترە. پێش لابردنی سەدام حسێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٣%ی داھاتی پڕۆگرامی نەوت بە خۆراکی عێراقی وەردەگرت. بە ھاتنی ٢٠٠٣‌و ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، پڕۆگرامەکە ٨.٣٥ ملیار دۆلاری لە کوردستاندا خەرج کردبوو. ئاسایشی خۆراکی کوردستانی عێراق وایکرد کە زۆرینەی داھاتەکان لە پڕۆژەی گەشەسەندن دا سەرف بکرێن وەک لە ناوچەکانی تری عێراق. بە کۆتاییھاتنی پڕۆگرامەکە لە کۆتایی ٢٠٠٣ دا، ٤ ملیار دۆلار لە داھاتی نەوت بە خۆراکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خەرجنەکراوی مابووەوە.
دوا بەدوای لابردنی حکومەتەکەی سەدام حسێن‌و زنجیرە توند‌وتیژییەکەی بەدوایداھات، سێ پارێزگاکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا سێ پارێزگای عێراقیی بوون کە سوپای ئەمریکی بە "ئارام" پۆلینیان کردبوو. ئەو ئارامییە رێژەییەی ھەرێمەکە رێی دا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند گرێبەستێکی وەبەرھێنان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا مۆر بکات. لە ٢٠٠٦ دا، یەکەم بیرە نەوت لە دوای ئازادکردنی عێراقەوە لە ھەرێمی کوردستان لێدرا لەلایەن کۆمپانیایەکی وزەی نەرویجییەوە بەناوی "دی. ئێن. ئۆ". لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە کێڵگە نەوتییەکە لانی کەم ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی تیا بێت‌و لە سەرەتای ٢٠٠٧ دا رۆژانە ٥٠٠٠ بەرمیل نەوتی لێ دەربھێنرێت. حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکەوتننامەی گەڕانیان مۆرکردووە لەگەڵ دوو کۆمپانیای تری نەوت دا، "وێسترن ئۆیەڵ ساندس"ی کەنەدی‌و "ستێرلین ئینرجی" بریتانی. سەقامگیرییەکەی ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی ئەوەی لە بەشەکانی تری عێراق پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت. لە ٢٠٠٤ داھاتی تاکەکەس لە ھەرێم بە رێژەی ٢٥% لە ناوچەکانی تری عێراق زیاتر بوو. دوو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی لە ھەولێر‌و سلێمانی ھەیە کە بە گەشتی ئاسمانیی بەستراونەتەوە بە وڵاتانی خۆرەڵاتی ناوەڕاست‌و ئەوروپاوە. حکومەتەکە بەردەوامە لە وەرگرتنی داھاتی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق، و بەم زووانەش یاسایەکی یەکخراو بۆ وەبەرھێنانی بیانی دەردەکات. حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی بۆ دروستکردنی شارێکی میدیایی لە ھەولێر‌و چەند ناوچەیەکی بازرگانیی ئازاد لە نزیک ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران‌و تورکیادا بنیاد بنێت.
لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، ھێزە ئابوورییە بەھێزەکەی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کرێکاری عەرەبی لە ناوچەکانی تری عێراقەوە راکێشاوە. بە وتەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، لە ٢٠٠٣وە ژمارەی ملیۆنێرەکانی شاری سلێمانی لە ١٢ەوە بووە بە ٢٠٠٠، ئەمەش دەرخەری گەشەی ئابووری ھەرێمەکەیە